“ئەگەر بڕیارەکەی کازمی مەرزە نافەرمییەکانی هەرێم بگرێتەوە پابەند دەبین پێوەی”

0
274

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی شمەك و كاڵا بەشێوەی نایاسایی و ڕاگرتنی بەهەدەردان، بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەروازە سنورییە نافەرمییەكانی عێراق دادەخرێن، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات هەركاتێک فەرمانەكە گەشتە هەرێمی كوردستان ئێمەش پێوەی پابەند دەبین.

سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحییەی بەمۆی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن هیچ كەسێكەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە بە داخستنی مەرزی پشتە، كە مەرزێكی نافەرمییە، بەڵام ئەگەر فەرمانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەداخستنی مەرزە نافەرمییەكان بگاتە هەرێمی كوردستان و دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاگاداركراینەوە بەداخستن ئێمەش پابەند دەبین بەداخستنی مەرزی پشتە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕووی ئیدارییەوە پۆلیسی گومرگ و پاسەوانی سنور و دەروازە سنورییەكان سەربەحكومەتی عێراقین و دەبێت پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەكانیش بن، بۆیە تا ئەمڕۆ هیچ فەرمانێكمان لەلایەن هیچ كەس و لایەنێكەوە بەدەست نەگەیشتووە بەداخستنی مەرزی پشتە.

لێدوانەكەی بەڕێوەبەری ناحییەی بەمۆ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەكانی دەركرد، بۆ ئەومەبەستەش فەرمانی بە سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد بە داخستنی دەروازە نافەرمییەكان، بەوتەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارەش لەپێناو راگرتنی بەهەدەردان و قاچاخچییەتی دەركراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this