قاسم شەشۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی و پۆستە سەربازییەکەی راگەیاند

0
463

SNNـ بڕیار محەمەد

بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا وەک میری ئێزدیەکان پرسی پێنەکراوە، قاسم شەشۆ کارگێڕی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان وازی لە پارتی و پۆستە سەربازییەکەشی هێنا.

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال و کارگێڕی لقی ١٧ی پارتی، بەSNNی ڕاگەیاند “بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا پرسی پێنەکراوە، وازی لە پارتی و پۆستەکەی هێناوە”.

وتیشی: “بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا پرسی پێنەکراوە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حزبەکەی و پۆستە سەربازییەکەشی راگەیاندووە”.

رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی میر و جڤاتی رووحانیی کوردانی ئێزدی بڕیاردرا شێخ عەلی ئیلیاس وەکو بابە شێخی ئێزدییان دیاری بکرێت.

شێخ عەلی شێخ ئیلیاس لە ساڵی 1979 لە شێخان لەدایکبووە و باوکیشی بۆ ماوەی 18 ساڵ لە 1978 تاوەکو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بووە.

شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابە شێخی پێشووی ئێزدییان و رابەری رووحیی ئێزدییەکان، لە 1-10-2020 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this