گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
295
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (17/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئیسپانیا شکست هەمێنە.
  • ئەمڕۆ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا لە شاری سڤییا.
  • هەڵبژاردەکە متمانەی بە خۆی هەیە لە یاریگای خۆیداو لە 8 یاری رابردوو توانیویەتی 8 بردنەوە تۆمار بکات.
  • بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لویس سوارێز ئامادەی یاری بەرامبەر بە بەرشەلۆنە نابێت و دژی بەرازیلیش یاری ناکات.
  • لە یانەی ریاڵ مەدرید ئارامی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس.

ئاس:

  • بردنەوە و بردنەوە.
  • دەبێت ئەمشەو ئیسپانیا شکست بە ئەڵمانیا بهێنێت لە شاری سڤییا ئەمەش بۆ گەیشت بە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021.
  • لویس ئینریکی دووپاتی دەکاتەوە ئەستێرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی لێدانەکانی سزا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
  • پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس هەبووە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت رامۆس بەردەوام بێت،بەڵام مەترسی دارایی لە سەر خۆی دروست دەکات و پێویستی بە پاشەکەوتکردنی 250 ملیۆن یۆرۆیە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • سوارێز پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتێڤە.
  • هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لویس سوارێز، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا رووبەڕووی یانەکەی پێشووی نابێتەوە لە هەفتەی داهاتوو.
  • یەکێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی دووپاتی دەکاتەوە ئەو باشەو لە ژێڕ چاودێریدایە.
  • هەروەها تۆرێراش پێکانی هەیەو ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە نابێت.
  • لە باسکەی یۆرۆلیگ یاری بەرشەلۆنەو ئۆڵۆمپیاکۆس بەهۆی کۆرۆناوە رادەگیرێت.
  • لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە کاتژمێر 10:45 خولەک رووبەڕوو دەبنەوە و ئیسپانیا زۆرانبازی مان و نەمان دەکات، دەبێت براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

سپۆرت:

  • سەرەڕای گرنگی یانەکانی پۆرتۆ و بەنفیکا، ریکی پویگ نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەشزانێت کومان یاری پێ ناکات.
  • لە ئامادەنەبوونی بۆسکێتس کاتی پیانیچ دێت لە یانەکە.
  • لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.
  • سوارێز تووشی کۆرۆنا دەبێت و بە بێ یاریکردن دەمێنێتەوە بەرامبەر بە میسی لە هەفتەی داهاتوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this