“ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم رابگیرێت”

0
263
زانكۆى سلێمانى له‌ شارى سلێمانى له‌ باشوورى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەیان پێ راگەیاندین كە لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا 44 مامۆستا و 220 خوێندكاری زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون.

موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوێنێ‌ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەكەمان كۆبوونەوە، ئەوان ئامارێكیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو كە لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا لە هەموو زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم كە دەستیان بە دەوامكردووەتەوە 44 مامۆستا و 220 خوێندكار لە قۆناغەكانی خوێندنی باڵا تووشی كۆرۆنا بوون، ئاماژەیان بەوەكرد كە داتاكان بەرەو هەڵكشان دەڕۆن بەشی واش هەبووە حاڵەتی گیان لەدەستدانی تێدا تۆماركراوە”.

وتیشى: “بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆچوونی تایبەت بەخۆیان هەبوو لەبارەی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندنی كەمپەس لە زانكۆ و پەیمانگاكان، پێیان وابوو، دەبێت زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكرێت، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەوەمان لەو بەرپرسانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندەوە كە ئەوانیش بەنیازی راگرتنی خوێندنی كەمپەسن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی بەلای ئێمە و مامۆستایانیشەوە گرنگە ئەوەیە كە حكومەت نەیتوانیووە شایستە داراییەكانی مامۆستایان دابینبكات كە ئەمەش بۆخۆی كۆرۆنایەكی دیكەیە، ئێمە لە نزیكەوە ئاگادارین كە مامۆستایان لەم دۆخی بێ مووچەییەدا زۆر نیگەرانن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this