تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری لە نەمانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەدات

0
533

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە لە لێواری پڕبووندان و هاوكات پێداویستی پزیشكیش لە لێوای خاڵیبووندان، دەشڵێت ئەو پارەیەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆمان تەرخانكرا بەرەو تەواو بوون دەچێت و تادێت ڕێژەی مردن و توشبوونیش بە كۆرۆنا زیاتر دەبن.
د.شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئەو ئامارانەی كە بڵاودەكرێنەوە تەنها ئەوانەن كە پشكنینی (پی سی ئار) یان بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام ژمارەی توشبوون لەو ئامارەی رۆژانە كە تایبەت بەتوشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، ژمارەكە زۆر زیاترە، بۆیە لەئێستادا دۆخی تەندروستی هەڵەبجە ناجێگیرە ژمارەكان هەڵكشان و داكشان بەخۆیەوە دەبینیت، هەردوو نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لیواری پڕبوندان و تەواوی توشبووان لەژێر ئۆكسجین دان و 10 لەتوشبووەكان لەژێر چاودێری چڕدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لەهەموو لایەنێكی پەیوەندیدارەكان دەكەین هاوكارمانبن و بەهانای كەرتی تەندروستییەوە بێن بۆ ئەوەی چیدیكە كارەساتی نەخوازراو ڕوونەدات.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئەو بودجانەی بۆمان تەرخانكرابون بەرەو تەواوبون دەچن و هاوكات كۆگاكانی دەرمانیشمان بەرەو خاڵی بوون دەچن، گرفتی مرۆیی لە كەمی پزیشك و كارمەندمان هەیە، بۆیە كە ناتوانین سەنتەری سێهەم لە هەڵەبجە بكەینەوە و هاووڵاتیانیش وەك پێویست پابەند بە ڤایرۆسەكە نابن و ئەوانەی توشدەبن خۆیان لە ماڵەوە كەرەنتین ناكەن ئەوەش هۆكارە بۆ زۆربوونی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنورەكەدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this