“رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق گرنگترە لەوەی یاساى قه‌رز هەموار بكرێتەوە”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەوڵێك لە ئارادایە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای قەرز و دیاریكردنی پشكی كورد لەو قەرزەی حكومەتی عێراق دەیكات، بەڵام ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق گرنگترە لەوەی كە ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە، چونكە ئەگەر هەمواریش بكرێتەوە هەر دەبێت كۆدەنگی له‌سه‌ر بێت.
سروە ونس، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “هەموو پەرلەمانتارانی كورد پێشبینی ئەوەمان دەكرد كە بەئاسانی و لە بەرژەوەندی كورد یاسای قەرز و پشكی كورد لەو قەرزەی عێراق دەیكات تێناپەڕێت، بۆیە هەر لە بودجەی گشتی ساڵی 2019 بڕگەیەكی زۆرباشی تێدابوو كە ئەگەر كورد پێوەی پابەند بووایە بە راده‌ستكردنی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی ناوخۆ زیاتر لە 320 ملیار دینار دەهاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێم پێوەی پابەند نەبوون”.
وتیشى: “ناردنی 320 ملیار دینارەكە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بووە، بۆیە ئەگەر ئێستاش ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە پێش ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ پەرلەمان دەبێت تەوافوقی په‌رله‌مانتاران و رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا‌ى لەسەر بێت، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت، چونكە ئەگەر وانه‌بێت دەنگ ناهێنێت، بۆیە واباشترە حكومەت پابەند بێت بە رادەستكردنی نەوت و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق له‌برى ئەوەی بیر لە هەموار كردنەوەی یاساكە بكرێتەوە”.
سروە ونس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “پێویسته شانبه‌شانى هه‌مورا هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنى كۆنكرێتى ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “زۆر گرنگە ئێستا ئێمە خەمی یاسای گشتی 2021 بخۆین بۆ ئەوەی هەمان سیناریۆی پەسەندكردنی یاسای قەرز بەرۆكمان نەگرێتەوە، ئەوەش بەوەدەبێت حكومەتی هەرێم نیازپاكی خۆی نیشان بدات لەگەڵ حكومەتی عێراقی گفتوگۆكانیان دەستپێبكات و بگەنە رێككەوتنێك كە دواتر پێوەی پابەند بێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: “پێویسته مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ر بكرێت و دووربێت له ململانێ سیاسییه‌كان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری وزەی ئێران گەیشتە بەغدا
2020-06-03 -
ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
2021-01-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17