له‌ خولی نایابی عێراق پیشبینی كشانه‌وه‌ی زیاتری  یانه‌كان ده‌كرێت

0
215
دیمەنێک لە خولی عێراقی

SNN Sport

موشتاق كازم سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌وت پێشبینی كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری  یانەکانی له‌ خولی نایابی عێراق کرد،ئەمەش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌.

موشتاق كازم له‌ لێدانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” یانه‌كان پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزه‌كه‌ پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رده‌كارییه‌كانی قه‌یرانی داراییه‌كه‌ ئاگاداربن”.

وتیشی:” یانه‌كان ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست  قه‌یرانێكی دارایی خنكێنه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ناتوانن مووچه‌ی یاریزانه‌كان و ستافی راهێنانه‌كانیان دابین بكه‌ن ، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌م لە خولی نایاب ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تر بكشێنه‌وه‌”.

جێی باسه‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ له‌ پاڵه‌وانێتیی جامی عێراق كشایه‌وه‌ و بیر له‌ كشانه‌وه‌ له‌ خولی نایابیش ده‌كاته‌وه، ئەمەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this