گەر حكومەت بە كردەوە چاكسازی لەسەرچاوەكانی داهات بكات ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەڕێت

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN- بڕیار محەمەد
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “ئێمە دوو رێگەمان بۆ حكومەت پێشنیاز كردووە بۆ دەرباز بوون لەو قیرانەی ئێستا تێیکەوتووە، یەكەم پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ سەردانیكردنی بەغدا و رێكکەوتنێکی كۆنكرێتی لەگەڵیان، رێگەی دووەمیش دەستكردن بە پرۆسەی چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهات بەشێوەی كرداری نەك بۆ ریکلامی سەر شاشەكان .
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: هەموومان دەزانین ئێستا هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دۆخێكی سەختی ئابووری بۆتەوە، بۆ رزگار بوونیش لەم دۆخەی ئێستا دوو رێگە چارە هەیە، یەكەم حكومەتی هەرێمی كوردستان پەلە بكات لە ناردنی شاندێک بۆ رێكکەوتنێكی كۆنكرێتی و نووسینەوەی رێكکەوتنەكە لەسەر وەرقە بێت، بۆئەوەی حكومەتی عێراق پاشگەز نەبێتەوە و هەردوولاش پابەندی خاڵەكانی رێكکەوتنەكە بن .
وتیشی: “رێگەچارەی دووەمیش ئەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە پرۆسەی چاكسازی بكات لە سەرچاوەكانی داهات بۆ نمونە سەرچاوەی گومرگەكان و سەرچاوەی داهاتی نەوتی، بەڵام ئەو چاكسازییە بە كردار بێـت، نەك بۆ ریكلامی سەر شاشەی كەناڵەكان بێت” .
ئاماژەی بەوەشكرد هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە دۆخێكی سەختی ئابووریدایە پێویستە ئەو هەنگاوانەی حكومەت دەینێت كردەیی بن نەك تەنها قسە بێت و هیچی لێ شین نەبێت، قەیرانەكان زیاتر بكات لەبری چارەسەركردنیان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17