گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
303
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (18/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • نمایشێکی مێژوویی بەرامبەر بە ئەڵمانیا.
  • ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
  • ئیسپانیا گەورەترین بردنەوە بەرامبەر بە پاڵەوانی مۆندیال بە دەست دەهێنێت.
  • فیران تۆرێس توانی 3 گۆڵ بکات و رۆدری و ئۆیارزابال و مۆراتا گۆڵەکانی تریان کرد.
  • رامۆس و کانالێس تووشی پێکان دەبن .
  • ڤارانیش لە یاری فەرەنسا بەرامبەر بە سوید تووشی پێکان دەبێت.

ئاس:

  • لێدانێکی مێژوویی.
  • ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
  • ئیسپانیا شوێنێک بۆ خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەدۆزێتەوە.
  • ئەمە گەورەترین دۆڕانی ئەڵمانیایە دوای 66 ساڵ.
  • فیران تۆرێس توانی سێ گۆڵ بکات.
  • سێرجیۆ رامۆس وسێرجیۆ کانالێس تووشی پێکان دەبن.
  • ئەلابای یاریزانی یانەی بایرن میونخ جێگرەوەی رامۆس دەبێت ئەگەر  رامۆس یانەکە جێبهێڵێت.
  • ئەم یاریزانە لە هاویندا ئازادە یانەکە جێبهێڵێت و بریکارەکەی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید مووچەی زیاتر بە یاریزانەکانی دەدات و لالیگا مووچەی سەرجەم یانەکان دیاری دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • سەمایەکی مێژوویی.
  • ئیسپانیا ئەڵمانیا تووشی خراپترین دۆڕان دەکات لە مێژوودا،لەو یاریەی کە کێبڕکێبوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
  • فیران تۆرێس سێ گۆڵ دەکات و مۆراتاو رۆدری و ئۆیارزابال کۆتایی بە گۆڵەکانی تر دەهێنن و 6-0 بردنەوە تۆمار دەکەن.
  • مووچەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کەمترە لە 273 ملیۆن یۆرۆ.
  • بەرشەلۆنەی نوێ، لە ئامادەنەبوونی بۆسکێتس لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دژی ئاتلەتیکۆمەدرید کاتی کۆتینیۆ و پیانیچ دەبێت.

سپۆرت:

  • ساتێکی گەورە.
  • ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
  • ئیسپانیا یارییەکی نایاب دەکات و دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دوای ئەوەی بردنەوەیەکی مێژووی تۆمار دەکات و 6 گۆڵ لە مانوێل نۆیەر دەکەن.
  • نمایشەکەی لارۆخا لە لایەن لویس ئینریکییەوە، پرۆژەکەی بوون بە پاڵەوانی ئەوروپایە.
  • رامۆس تووشی پێکان دەبێت و لە مەدرید دووردەکەوێتەوە.
  • نرخی مووچەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کە لە لایەن رابیتەی لالیگاوە بڵاوبووەتەوە 300 ملیۆن یۆرۆیە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید ڤینسیۆس جۆنیۆر پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات لە پێناو گواستنەوەی مباپی.
  • سێ یانەی خولی ئینگلتەرا ئامادەن گرێبەست لەگەڵ برایسوایت بکەن.
  • گواردیۆلا تەنیا بۆ یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مانچستەرسیتی نوێ دەکاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this