وردەكاری هێنانەوەی تەرمی فرسەت سۆفی و شوێنی ناشتنی

0
1411

 SNNهەولێر

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆقی پارێزگاری هەولێر لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا گیانیلەدەستدا، بڕیارە سبەی 5 شەممە تەرمەكەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتەوە شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، چاوەڕێدەکرێت لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بە خاكبسپێردرێت.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند : بڕیار وایە سبەینێ پێنجشەممە 19ی 11ی 2020 تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بگاتەوە شاری هەولێر و دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بنێژرێت بەهۆی ئەوەی چەند خزم و كەسێكی تری لەو شوێنە نێژراون.

وتیشی: “لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن تیمی پرۆتۆكۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە مەراسیمێكی تایبەتی بۆ رێكدەخرێت و دواتر دەهێندرێتەوە نێو پارێزگای هەولێر و پاشانیش لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە خاكدەسپێردرێت”.

دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی هەریەكە لە وڵاتانی توركیا و ئەڵمانیا كرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا گیانیلەدەستدا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this