32 پەرلەمانتار داوای بانگهێشتی حكومەت دەكەن روونكردنەوە لەسەر گریبەستی 50 ساڵەی نەوت بدات

نەوتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید و بڕیار محهمهد
پاشئەوەی چەند ڕۆژی رابردوو سەرۆكی هەرێم بۆ یەكەمجار دانی بەوەدا نا كە گرێبەستی 50 ساڵەیان لەگەڵ توركیا هەیە بۆ فرۆشتنی نەوت، 32 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان داوای بانگهێشتی حكومەت دەكەن لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات.
هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە واژووی 32 پەرلەمانتار داواكاریییەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە بانگهێشتی لایەنی پەیوەندیداری حكومەت بكرێت بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پێدانی وردەكاری و زانیاری لەسەر ئەو گرێبەستە50 ساڵییەی سەرۆكی هەرێم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لێوەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە و هاووڵاتیانیش لەماوەی ڕابردوودا ئەوەمان دەزانی كە لەنێوان هەرێم و توركیا گرێبەستی 50 ساڵەی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی كوردستان هەیە، بەڵام هیچ لایەنێكی پەیوەندیداری حكومەت ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو دۆسییەیە بدركێنێت، بۆیە دانپێدانانی سەرۆكی هەرێم بە وەها گرێبەستێكی 50 ساڵیدا ماف بەپەرلەمانتار دەدات بانگهێشتی لایەنی پەیوەندیداری حكومەت بكات بۆ ئەوەی زانیاریمان پێبدەن.
سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە نوسراوەكەماندا دیاریمان نەكردووە كێ بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، بەڵكو داوامانكردووە كە لایەنی پەیوەندیداری حكومەت بێنە پەرلەمان و دۆسیەی گرێبەستی 50 ساڵە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ ئەوەی بەرچاوی پەرلەمانتاران ڕوون بێت لەسەر ناوەڕۆكی ئەو گرێبەستە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
“کازمی دوو داواکاری ئێرانی رەتکردووەتەوە”
2020-07-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17