چەند زانیارییەک لەسەر دابەشکردنی مووچە بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە ئاشکرادەکرێت

0
4795

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق هەوڵێكیان دەستپێكرد بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابەشبكرێت و نەگەڕێنەوە بۆ حكومەتی هەرێم، یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیەی كرد نویترین زانیاری بۆ SNN ئاشكرا دەكات و دەڵێت پرۆژەكە ڕەزامەندی زۆرینەی كوتلە سیاسیەكانی بەدەستهێناوە.

ڕێبوار كەریم، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵەی ماوەیەكە دەستمان پێكردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە پێشكەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا هەمووان بە چاوی خۆیان دەبینین چۆنی حكومەتی عێراقی ڕازی دەبێت بەو كارە هەستێت و ئامادەیی خۆیشی نیشاندەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەرلەمانی عێراقیش كۆدەنگی زۆر باش دروست بووە و زۆرینەی كوتلە سیاسییەكان پاڵپشتی ئەو پرۆژەیەی ئێمە دەكەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە لایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بە نوسراوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش كاری لەسەر بكەن و ڕەزامەندی دەرببڕین لەسەر خەرجكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی كارتێكی زیرەكەوە دەبێت كە حكومەتی عێراقی بۆخۆی ئەو كارتە زیرەكە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەكات، بۆ ئەومەبەستەش لیستی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی هەرێم خراوەتەبەردەم حكومەتی عێراقی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this