“پێویستە هەرچی زووە حكومەت بەشە ناوخۆییەكان بكاتەوە”

0
286

SNN – بڕیار محەمەد

بەشێكی زۆری رێكخراوەكانی ناو فیدراسیۆنی خوێندكار و قوتابیان لە سێ‌ داواكاریدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر قەیرانەكانی پرۆسەی خوێندن و خراپی گوزەرانی مامۆستایان ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.

هیوا ڕەفعەت، بە نوێنەرایەتی رێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا سێ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یانى خسته‌ڕوو و رایگەیاند: “داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان دەكەین، هەرچی زووە بەشە ناوخۆییەكان بكرێنەوە بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە تەندروستییەكان، هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەماهەنگ بن بۆ دابینكردنی دەرماڵەی قوتابیان و خوێندكاران، داواكارین ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە پرۆسەی زانكۆلایندا ناویان نەهاتووەتەوە و فۆڕمی سكاڵایان بۆ كارا نەبووە، بەزووترین كات لە بەشی دڵخوازی خۆیان ناویان تۆمار بكرێت”.

وتیشی : “پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا كراوەتە قەیرانێك، سەرجەم كارەكتەرە سەرەكەییەكانی ناو خوێندن مامۆستایان و خوێندكارانن لەوپەڕی گوزەرانی خراپن”.

رێكخراوە به‌شداره‌كانى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ پێكهاتبوون: لە رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، پەیوەندی ئیسلامی خوێندكاران و لاوانی كوردستان، ئۆفیسی گەنجان و خوێندكارانی نەوەی نوێ، رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this