ئۆپۆزسیۆنی تورکیا “40 هەزار مردوو بە کۆرۆنا هەیەو دەسەڵات راستییەکان دەشارێتەوە”

0
115

SNN

ئەندامێكی پەرلەمانی تورکیا کە سەر بە پارتی گەلی کۆماری تورکیا بوو رایگەیاند: کە ژمارەی گیانلەدەستدا لە تورکیادا گەیشتۆتە 40 هەزار کەس، بەڵام حزبی دەسەڵات دەڵێت تەنیا 11 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

پارتی گەلی کۆماری تورکیا هەر زوو ئاماژەی بەوەکرد کە سیستمی تەندروستی لە تورکیادا بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شکستی هێناوە، بەڵام دەسەڵات بۆ ئەوەی راستییەکان لە هاووڵاتییان بشارێتەوە وەک هەموو کارێکی دیکەیان نایەوێت بڵێت سیستمی تەرندروستی وڵاتەکەمان بەرامبەر کۆرۆنا شکستی هێناوە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا دەستەی پزیشکی ئیزمیر رایانگەیاند: کە رۆژانە لە 3500 بۆ 4000 تووشبووی نوێمان هەیە و رێژەکە %30 بەرزبووەتەوە، سیستمی تەندروستی تورکیا لە توانایدا نەماوە کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this