راهێنه‌رێك : ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ئوردن و ئۆزبه‌كستان وه‌كو پێویست  نه‌بوو

0
252
هەڵبژاردەی عێراق

SNN Sport

عه‌بدولئیلا به‌یاع راهێنه‌ری عێراقی وای ده‌بینێت كه‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق  له‌ ئاستی خواسته‌كان نه‌بوو  له‌ هه‌ردوو یاری ئوردن و ئۆزبه‌كستان  له‌ كه‌مپی دوبه‌ی.

به‌یاع  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” چه‌د تێبینییەكی هونه‌ری هه‌ن له‌ سه‌ر یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  له‌ به‌رامبه‌ر ئوردن و ئۆزبه‌كستان، له‌ رووی ئه‌نجامه‌وه‌  به‌ پۆزه‌تیڤ ئه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ له‌ رووی ئاسته‌وه‌ له‌ ئاستی خواست نه‌بوو به‌ده‌ر له‌ نیو كاتژمێری یه‌كه‌م له‌ گێمی دووه‌می یاری دووه‌م”.

هه‌روه‌ها وتی:” پاش به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م یاریزانه‌ ئاماده‌بووه‌كان، لاوازی ئاست له‌ سه‌ر زۆرێكیان ده‌ركه‌وت ته‌نیا عه‌لی عه‌دنان و ئیبراهیم بایش و مازن فه‌یاز و میمی و سه‌عد ناتق و هه‌ردوو گۆڵپارێز جه‌لال حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د حه‌مید، ئه‌وانی تر له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ناوه‌كانیان  ئه‌وا پێویستیان به‌ پێداچوونه‌وه‌ی خودی هەیە له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هونه‌رییه‌وه‌”.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ل ئوردن  بێ گۆڵ یه‌كسان بوو له‌ ئۆزبه‌كستانی  2-1برده‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this