وێنه: له‌شاری سلێمانی خولێكی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی مه‌له‌وانی به‌ڕێوه‌چوو

خولێكی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی مه‌له‌وانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی له سێیه‌م چالاكی خۆیدا خولێكی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و رێنماییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزیكه‌ی 50 سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ری شاری سلێمانی كرده‌وه.
ئامانج له خوله‌كه بۆ چۆنیه‌تی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تاییە بۆ ئه‌و راهێنه‌ر و سهرپهرشتیارانهیه كه له مهوانگهكان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌كه ده‌یانه‌وێت رێكخستنه‌وه‌یه‌ك له‌ناو مه‌له‌وانگه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانان و هاووڵاتیان له‌ناو مه‌له‌وانگه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی فێری یاریه‌كه بكرێن.
فه‌لاح محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله بۆ رێنمایی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی راهێنه‌ر و چاودێری مهلهوانگهكانه بۆ فێربوونی ئه‌و ئیش و كارانه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت، هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مهلهوانگهكانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هه‌ر ئیشێك بكات”.
وتیشی:” هه‌ست ده‌كه‌م له ئێستادا سه‌ر لێشاوییهك له وه‌رزشدا له هه‌موو یاریه‌كاندا ده‌بینم، بۆیه من ده‌مه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی رێكخستنه‌وه‌یه‌ك له یاریه‌كه‌دا بكه‌م به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یاری مه‌له‌وانی له سلێمانی دروست بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌م خوله‌دا چه‌ند شاره‌زایه‌ك و پسپۆرێكم له بواره‌كه‌دا بانگێشت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر به‌به‌شداربووان بڵێن سه‌باره‌ت به‌و حاڵەته مه‌ترسیدارانه‌ی له ناو مه‌له‌وانگه‌كان روو ده‌دات”.
له‌لای خۆیه‌وه گۆران كه‌مال راهێنه‌ری مه‌له‌وانی یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ماوه‌ی 20ساڵه له بوواری راهێنه‌رایه‌تیدا كار ده‌كه‌م، بۆیه هیوادارم ئه‌م جۆره خولانه بۆ راهێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران بكرێته‌وه و به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنابن بۆ ئه‌و حاڵەته مه‌ترسیدارانه‌ی له ناو مهلهوانهگهكاندا روو ده‌دات، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی له مهلهوانهگهكاندا كار ده‌كه‌ن هو زانیاریانه ده‌زانن، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ین زیاتر سوود له زانیاری ئه‌مجۆره خولانه ببینین كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ده‌وترێته‌وه”.
راشیگه‌یاند:” هیوادارم هه‌موو كه‌سێك كه راهێنه‌ر یاخود سه‌رپه‌رشتیاریش نین یان هاووڵاتی ئاسایین به‌شداری ئه‌مجۆره خولانه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌سووده و ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌مجۆره زانیاریانه بزانێت بۆ ئه‌و حاڵاتانه‌ی كه له‌مه‌له‌وانگه‌كاندا وه‌ك فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌بن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئارسر پشکنینی پزیشکی لە یۆڤانتۆس بۆ دەکرێت
2020-06-28 -
دووبارە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی
2020-06-13 -
لە عێراق 3757 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-08-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17