حەسەن روحانی ” سزا دووبارەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئێران نییە”

0
101

SNN

حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند: ئابووری ئێران سەرەڕای سزاكانی ئەمەریكا، پێشكەوتن بەخۆوە دەبینێت، بۆیە سزاکانی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەرمان نییە.

رۆحانی وتیشی” حكومەتەكەی لە جێبەجێكردنی پلانەكانی بۆ پاڵپشتی ئەو ھاووڵاتییانەی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشدا “ھەرچەندە ئابووری ئێران بەھۆی سزاكانی ئەمەریكاوە زیانی بەرکەوتووە، بەتایبەت به‌ كشانه‌وه‌ی واشنتن لە رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام حكومەتی ئێران رێگەی بەو لایەنانە نەدا ئامانجی خۆیان بپێكن، كە سزایان بەسەر ئابووری ئێراندا سەپاندووه‌”.

ئەوەش لە كاتێكدایە ھەناردەی نەوتی ئێران بەھۆی سزاكانی ئەمریكاوە، لە 3 ملیۆن و 900 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوت داكەوتووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this