“به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین هه‌رێمى كوردستان خۆى نه‌وت هه‌نارده بكات”

ره‌عد مهكسوسى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین هه‌رێمى كوردستان به سه‌ربه‌خۆ نه‌وته‌كه‌ى هه‌نارده بكات، چونكه ئه‌وه به واتاى جیابوونه‌وه دێت.
ره‌عد مهكسوسى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاند: “پێدانى ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى خۆى هه‌نارده‌ى بكات، له به‌رامبه‌ر دابینكردنى مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانى پێشنیارێكه كه ره‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه به واتاى جیابوونه‌و دێت”.
وتیشى: “هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ئه‌ركى حكومه‌تى فیدراڵییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ گۆڕانكارییه‌كى تێدا ناكرێت، چونكه هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه مووچه و خه‌رجییه‌كانى تر دابین ده‌كات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زیاتر له‌باره‌ى رێگه نه‌دان به هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت قسه ده‌كات له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ده‌سه‌ڵاتدان به هه‌رێمى كوردستان بۆ فرۆشتنى ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى له به‌رامبه‌ردا دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بابه‌تێكه زۆرترین كێشه سه‌ربار ده‌كات، بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17