
یانەی شورتە
SNN Sport
ئیداره‌ی یانه‌ی شورتەی عێراقی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی پۆرتوگالی رێکكهوتووه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی یانه‌كه له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی شورته به شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی و به رێژه‌ی 99%رێكکهوتووه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری پۆرتوگالی ( مانوێل پۆنتس ) بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی تیپه‌كه له وه‌رزی ئێستادا.
روونیكرده‌وه:” ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه له به‌رامبه‌ر 175 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر وه‌رزێك و راهێنه‌ره پورتوگالیه‌كه سه‌ركردایه‌تی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته ده‌كات له خولی عێراق و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب”.
ئەم راهێنەرە پێشتر لە یانەی سپۆرتینگ لیشبوونەی پۆرتوگالی مەشق و راهێنانی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوە، کە ئەم ئەستێرە سەردەمی یاریکردنی لەو یانەیەوە دەستپێکرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پۆنتس له چه‌ند رۆژی داهاتوو بگاته به‌غداد و له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق سه‌ركردایه‌تی هونه‌ری یانه‌ی شورته بكات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17