نوێترین زانیاری لەبارەی دهستپێكردنهوهى بازرگانى زێڕ له فڕۆكهخانهكانى ههرێم

قاڵبى زێڕ و لیره | فۆتۆ: iStockPhoto
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە هاوردەكردن و هەناردەكردنی زێڕ لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە و بە فەرمانێكی حكومەتی عێراقی راگیراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بازرگانییە دەستیپێنەكردووەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش دەڵێت: هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو بازرگانییە دیاری نەكراوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بابەتی راگرتنی بازرگانیكردن بە زێڕ بە فەرمانی حكومەتی عێراقی بوو، ماوەیەكی زۆریشه ئەو بازرگانییە راگیراوە، ههرچهنده پێش ماوەیەك جارێكی دیكە دەستیپێكردەوە، بەڵام زۆری نەخایاند و جارێكی دیكە بڕیار لەسەر راگرتنی هاوردەكردن و هەناردەكردنی زێڕ درا لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە و ئێمە پابەندی ئەو بڕیارەین و رێكاری تووندمان گرتووەتەبەر لەوبارەیەوە”.
وتیشى: “هەروەك چۆن حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی ئەو جۆرە بازرگانییەی داوە بە هەمان شێوەش دەستپێكردنەوەی هاوردە و هەناردە بە زێڕ هەر لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەبێت، بۆیە تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی بازرگانیكردن بە زێر لە فڕۆكەخانەكان دیارینەكراوە و هیچ نووسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە”.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “دەستپێكردنەوەی هەر جۆرە بازرگانییەك لە هەر رێگایەكی فەرمییەوە بێت گومانی تێدانییە كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و بازرگاناندایە، بۆیە دەستپێكردنەوەی بازرگانیكردنیش بە زێڕيش لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و بازرگانانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستدا
2020-12-29 -
نەیمار یاریزانێک تۆمەتبار دەکات
2020-09-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17