میسی تووڕەبوونی خۆی نیشان دەدات

0
232
میسی

SNN Sport

لیونێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ تۆڕه‌بوونی خۆی ده‌ربڕی به‌ گه‌یشتنی ئەو دۆخەی یانه‌كه‌ی كه‌ ئێستا تێیدایەو راسته‌خۆ پاش گه‌یشتنی بۆ‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌لبێرت له‌ كاتی پرسیاركردن لێی سه‌باره‌ت  به‌ لێدوانه‌كانی بریكاره‌كه‌ی پێشووی گریزمان تووڕەبوونی خۆی نیشاندا و وتی:” بێزاربووم له‌وه‌ی كه‌ من هه‌میشه‌ كێشه‌ی هه‌موو شتێك بم له‌ یانه‌كه‌ “.

بریكاری پێشووی گریزمان  هه‌فته‌ی ربردوو و له‌ كه‌ناڵی ( فرانس فوتبۆڵ ) میسی تۆمەتبار کردوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ گریزمان گه‌یشته‌ یانه‌یه‌ك به‌ده‌ست كێشه‌ی ترسناكه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ میسی كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكی کردووە.

ئه‌م كاره‌ به‌ دڵی  میسی نه‌بوو كه‌ له‌ ئه‌ركی نیشتمانی گەڕاوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ تانگۆ و تووشی گرفتی زۆر بوو له‌گه‌ڵ ده‌زگای باج بۆ پێدانی باجی گومرگی له‌ سه‌ر فرۆكه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this