سیمیدۆ هەنگاوێکی ماوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت

0
1564
سیمیدۆ

سیمیدۆی بەرگریکاری پۆرتوگالی لای راستی یانەی بەرشەلۆنە، هەنگاوێکی ماوە یانە کەتەلۆنیەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەی ماوەیەکی زۆرە راگرتووە، ئەو یاریزانە هەنگاوێک دوورە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

هەروەها خۆرخێ میندێزی بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە لە ئێستادا بە شوێنی  یانەیەک دەگەڕێت 40 ملیۆن بە یاریزانەکەی بدات، بەڵام وەک رۆژنامەکە دووپاتی کردووەتەوە، زەحمەتە ئەو بڕە پارەیە بەو یاریزانە بدرێت، بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی شیاو بە دەستی یانەی بەرشەلۆنە بگات ئەوا دەستبەرداری دەبێت.

بە پێی راپۆرتی پێشووی رۆژنامەکان، نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە  مانچستەرسیتی ئینگلیزیی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە، هەردو یانە ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

سیمیدۆ لە لای راستی یاریگا لەگەڵ سێرجی رۆبێرتۆ لە کێبڕکێدایەو ناتوانێت هەموو یارییەکانی یانەکەی بە سەرەکی یاری بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this