یاسای یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت

عەباس علێوی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
لیژنەی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه یاسای یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان پێش كۆتایی ئه‌مساڵ له ناو په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت.
عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌كه له لێدواێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ كۆتاییهێنانی گفتوگۆكان دەربارهی یاسای یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان و دوایینیان له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو بۆ ته‌واوكردنی یاساكه به شێوه‌یەک گونجاو بێت بۆ هه‌مووان”.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد:” لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان بۆ دانانی دوایین تێبینییه‌كان بۆ یاساكه”.
هه‌روه‌ها وتی:” یاساكه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی له بڕگه‌كانی ته‌واو بوون و ته‌نیا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ماوه كه به‌خێرایی یه‌كلاده‌بێته‌وه، یاساكه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رووناكی ده‌بینێت”.
حه‌سه‌ن كه‌ریم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ركردنی یاسای یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان بهیاخێكی گرنگی هه‌یه له پته‌وكردن و پێشكه‌وتنی دۆخی وه‌رزشی و رێكخستنی كاری یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له وڵات”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌نگاونان له سه‌ر ده‌نگدان له سه‌ر ئه‌م یاساییه پێویستییه‌كی گرنگه پاش دانانی دوایین تێبینییه‌كان به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
2021-01-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17