تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی دەرمانێکی کۆرۆنا دەدات

0
667

SNN

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی دەرمانی (رێمدێسیڤیر) بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا دەدات و دەڵێت: “هەرچەندە بارودۆخی نەخۆشەکە خراپ بێت نابێت ئەو دەرمانە بەکاربهێنرێت”.

رێکخراوەکە لەدوای توێژینەوەیەکی، ئەوەی لە گۆڤاری تەندروستی BMJ بڵاوکردووەتەوە، “دەرمانی رێمدێسیڤیر مەترسی مردن لەسەر ئەو کەسانە کەمناکاتەوە کە لە ژێر ئامێری  هەناسەدانی دەستکرددان.

پزیشکێک لەو رێکخراوە بەناوی ئامیش ئادالجا، وتوویەتی: “تووشبووانی کۆرۆنا دەڵێن دەرمانی رێمدێسیڤیر کاریگەرییەکی کەمی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە بە سوکتر تووشی نەخۆشیەکە بوون ئەوەش بەوەی زووتر چاکیاندەکاتەوە، ئەگەرچی ئەم کاریگەرییە لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی دیکە جیاوازبووە”.

دەرمانی رێمدێسیڤیر لە زۆر وڵاتی جیهان وەک چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکاوە بۆ بەکارهێنان پەسەندکرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this