فەرماندەیەکی ئەمریکی: توانیومانە سنوورێک بۆ هەژموونی ئێران لە خاکی عێراق دابنێین

هێزەکانی ئەمریکا
SNN
دوای ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناڕەزایی نیشاندا و وتی: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری زۆربووە و توانیویشمانە سنوورێک بۆ هەژموونی ئێران لە عێراق دابنێین.
کێنس مەکەنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە میانی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: بەغدا خوازیارە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە لەپێناو بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە داعش.
مەکەنزی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە مەترسییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە کرد و رایگەیاند: “هێشتا داعش هەڕەشەیەکی ئەمنی جددیە بۆ سەر ناوچەکە و هەزاران پشتیوانیان لە عێراق و سوریا ماوە، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بهێڵدرێنەوە بۆ ئەوەی رێگربن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ پلانی هەیە تا کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی دوو هەزار و 500 سەرباز لە عێراق بکشێنێتەوە 500 سەرباز بهێڵێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەشیر حەداد مستەفا کازمی ئاگادار دەکاتەوە
2021-01-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17