جەستن میرام: دوورخستنه‌وه‌م له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به هۆكاری هونه‌رییه‌وه پێكهنیناوییە

جەستن میرام
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
جەستن میرام یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه راهێنه‌ری سلۆڤینی سریچكو كاتانیچ له هه‌ڵوێستی تێنه‌گه‌یشتووه پاش ئاماده‌نه‌بوونی له هه‌ردوو یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا له پاڵاوتنه هاوبەشەکانی گەیشتن بە مۆندیال و جامی ئاسیا .
هه‌ردوو یاریزان (جاستن میرام ) پیشه‌گه‌ر له تیپی ریاڵ ساڵت و ( ئه‌حمه‌د یاسین) پیشه‌گه‌ر له تیپی هاگنی سویدی داوای لێبووردنیان كرد له پهوهندینهكردن به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ساڵی پاردا و ئه‌نجامدانی هه‌ردوو یاریه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا،به بێ هۆكارێكی باوەڕپێكراو، پاشان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیاریدا بانگهێشتیان نه‌كاته‌وه جارێكی تر بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه .
میرام له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی:” كاتانیچ تێگه‌یشتنی بۆ دۆخه‌كه‌م نه‌بوو، تێگه‌یشتنی بۆ چه‌ندین دۆخ نه‌بووه وگفتوگۆ له نێوانمان نه‌بووه ، ئەگه‌ر ڕاهێنه‌ر ده‌ڕوانێته رابردوو ئه‌وا بابه‌ته‌كه ناگۆرێت،ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه و ده‌بێت بڕوانێته ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م چونكه یاری له‌گه‌ڵ تیپێكی پیشه‌گه‌ر له خولی ئه‌مریكی بۆ پیشه‌گه‌ران ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها میرام وتی:” من بۆ ئه‌وه قسه ناكه‌م تا راهێنه‌ر بمگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه , به‌ڵام له پێناو هه‌ڵبژارده‌كه قسه ده‌كه‌م باسکردن له سه‌ر دوورخستنه‌وه‌م له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه به هۆی هۆكاری هونه‌رییه‌وه ئه‌مه پێكه‌نیناوییه، من و ئه‌حمه‌د یاسینی هاوڕێم ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی یارییان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئاستی هونه‌ری هۆكاری دورخستنهوهمه له هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌وه راهێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌مبینێت له‌وه‌ی ئه‌وانی تر ده‌یبینن”.
له كۆتاییدا میرام وتی:” بیری هانده‌رانی عێراقی ده‌كه‌م، من ئاماده‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ر كاتێكدا بێت “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17