ئێران ژمارەی قوربانی کەشتییە جەنگییە تێکشکاوەکەی ئاشکرا دەکات

0
1023
کەشتی سەربازی ئێران

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایار، تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران هەواڵی نوقومبوونی کەشتییەکی جەنگی ئێرانی راگەیاند کە شەوی رابردوو لەکاتی مانۆڕی سەربازیدا لە نزیک وڵاتی عومان لە لایەن کەشتییەکی دیکەی ئێرانییەوە بە هەڵە هێرشی دەکرێتە سەر.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەم رووداوەوە 19 سەرباز گیانیانلەدەستداوە و 15ی دیکە برینداربوون، بەڵام ئاژانسە جیهانییەکان دەڵێن ژمارەکان لەمە زیاترە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە بەندەری جاسکی باشووری ئێران و نزیک لە وڵاتی عومانەوە پاش ئەوەی کۆمەڵێك کەشتی ئێرانی مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن، یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان لەلایەن خۆیانەوە بە هەڵە دەکرێتە ئامانج و چەند سەبازێک دەبنە قوربانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this