لەسەر هێرشكردنە سەر شۆفێرە ئێرانییەكان لەمەرزی باشماخ ڕوونكردنەوە دەدرێت

وێنە: تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات ئەو وێنانەی لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو كراونەتەوە كە گوایە لەلایەن شۆفێرانی هەرێمی كوردستانەوە هێرش كراوەتەسەر شۆفێرانی باشماخ زۆر كۆنن، دەشڵێت لەسەر بەردگرتنە شۆفێرانی ئێرانی نۆ كەس دەستگیركراون.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوێنێوە هەندێك وێنە لە پەیج و سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو دەكرێنەوە كە گوایە لە لایەن شۆفێرانی هەرێمی كوردستانەوە و لە قەزای پێنجوێن و مەرزی باشماخەوە هێرش كراوەتە سەر شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی ئێران و ڕێگەیان پێنادرێت بار بهێننە هەرێمی كوردستان زۆر دوورە لەڕاستییەوە و ئەو وێنانەش زۆر كۆنن هی سەردەمی كەرەنتینەی گشتی و كاتی داخستنی مەرزی باشماخە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند كەسێكەوە بە بەرد هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە مەرزی باشماخ، بۆ ئەوەش بە فەرمانی دادوەر پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و لەو چوارچێوەیەشدا تا ئێستا نۆ كەسیان دەستگیركردووە كە بەوكارە هەستاون دانیشیان بەو كارەدا ناوە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەسانەی لەسەر ئەو بابەتە دەستگیركراون كۆمەڵێك گەنجن ئەوەیان بە بیانوو هێناوەتەوە كە گوایە باوكیان شۆفێری بارهەڵگرە لە مەرزی باشماخ و بەهۆی ئەوەی شۆفێرە ئێرانییەكان راستەوخۆ بارەكانیان دەگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم ئەوان ئیشیان نەماوە، لەبەرامبەریشدا هەستاون بە بەرد گرتنە بارهەڵگرە ئێرانییەكان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە دوو زانکۆی هەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا
2020-12-08 -
راكهرێكی كینی بۆ ماوهی 4 ساڵ رادەگیرێت
2020-10-15 -
ئابووری ئەڵمانیا گەورەترین پاشەکشەی کردووە
2020-07-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17