چاڤی: دی یۆنگ ده‌توانێت سه‌رده‌می داهاتووی به‌رشەلۆنه‌ دیاری بكات

0
332
دی یۆنگ

SNN Sport

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ستایشی ئه‌ستێره‌ی  به‌رشەلۆنه‌ یاریزانی هۆڵه‌ندی ( فرانكی دی یۆنگ)ی كرد وایداناوە‌ كه‌ ناكرێت به‌راورد بكرێت به‌و یان به‌هاوڕێی كاروانی وه‌رزشی  له‌ به‌رشەلۆنه‌ ئەندریاس ئینێستا.

چاڤی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ( ماركا)ی ئیسپانی وتی:” وای ئه‌ژمار ده‌كه‌م كه‌ فرانكی دی یۆنگ یاریزانێكه‌ توانای هه‌یه‌ له‌ سه‌ر دیاریكردنی سه‌رده‌می داهاتووی به‌رشەلۆنه‌،من دڵنیام له‌وه‌ی ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كان له‌ مۆندیالی 2022″.

هه‌روه‌ها وتی:” من دڵنیام  له‌وه‌ی كه‌ به‌ یاریكردن  بۆ هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كان له‌ مۆندیالی 2022،دڵخۆشبووم كه‌ واژووی بۆ به‌رشەلۆنه‌ كردوو پیرۆزباییم لێكرد، به‌لای منه‌وه‌ یاریزانێكی ئاسایی نیه‌،ئه‌و سڵ له‌ وه‌رگرتنی تۆپ ناكات له‌و ناوچانه‌ی سووڕانه‌وه‌ تیایدا قورسه‌ , ئه‌و زۆر باشه‌ “.

له‌ سه‌ر به‌راوردكردنی دی یۆنگ به‌ ئینێستا وتی:” دی یۆنگ ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئینێستا یان بۆسكێتس یان به‌من  بابه‌ته‌كه‌  به‌ته‌واوه‌تی جیاوازه‌”.

له‌ كۆتاییدا چاڤی وتی:” باشترین یاریزانه‌كانی جیهان یاری بۆ به‌رشەلۆنه‌ ده‌كه‌ن و تۆ پێویستت به‌ كاته‌ بۆ خۆگوجاندن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رۆشبیرییه‌كی نوێ، كاره‌كه‌ قورس بوو سه‌باره‌ت به‌ من و ئینێستا كاتێک منداڵ بووین، قورسه‌ جیاوازی درووست بكه‌یت  له‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ كاتێك گه‌نجیت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this