وتەبێژی تەندروستی هەرێم: هیچ بەڵگەیەک نیە کە ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە

0
217

SNN

وتەبێژی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: “هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڤایرۆسی سارس لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بڵاوبووەتەوە”.

د. ئاسۆ حەوێزی رایگەیاند: لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرێکی ڤایرۆسی سارس SARS لە نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە.

وتیشی: بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاوی هاووڵاتیان ڕونبکەینەوە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراو نیە بۆ بوونی ئەم ڤایرۆسە، چونکە پڕۆسەی پشکنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان ئەژمار دەکرێت.

باسی لەوەشکرد: هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە شڵەژان ناکات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات وە تەنها وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیاندن دەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی دەبنە هۆکاری پشێووی هاووڵاتیان.

لەلایەکی دیکەوە د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هيچ بەڵگەيەکی زانستی لەبەر دەست نیە، بۆ بوونی حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی، وە بەدواداچوونی ورد دەکەین بۆ بابەتەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this