
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاند، دوای داگیرکردنی لەلایەن ئەرمینیاوە بۆ ماوەی نزیکەی 30 ساڵ، سوپای وڵاتەکەی چووە نێو شاری ئاگدام لە هەرێمی قەرەباغ.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە دوای 27 ساڵ سوپای ئازەربایجان گەڕایەوە نێو شاری ئاگدام، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتیی هەمیشەییدا کە لەگەڵ ئەرمینیا بە سەرپەرشتیی روسیا واژۆکرا”.
رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2020، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازربایجان، لەوتارێکدا ڕایگەیاند، خشتەیەکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەرمینیا داناوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا جێبەجێ دەکرێت.
عەلیێڤ، لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە ئاشکرایکرد: ” بەپێی رێککەوتنەکە، ئازەربایجان سێ شاری هەرێمی قەرەباخ بەدەستدەهێنێتەوە، کە بریتین لە کڵجڵار تاوەکو 15 تشرینی دووەم، هەروەها ئاگدام تاوەکو 20ی هەمان مانگ و لاچین تاوەکو یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینفۆگرافی: کێبڕکێی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17