گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 11/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1432
مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە  11/5/2020  ، گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بە کۆمەڵێک مانشێتی نوێوە بەمشێوەیە بوو….

مارکا:

  • خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا:” ئەگەر لە 12ی حوزەیران دەستمان بە خولەکە کردەوە ئەوا باش دەبێت و  ئەگەری توشبوونیش لە کاتی یارییەکان سفر دەبێت”.
  • ” لە کۆی 2500 پشکنین کە ئەنجاممانداوە تەنها 16 تووشبوو هەبووە،پلانمان هەیە هەموو رۆژێک یاری لە لالیگا ئەنجام بدرێت و خولەکە نەوەستێت تا کۆتایی دێت”.
  • یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزیی خەون بە گواستنەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەبینێت.

ئاس:

  • رابیتەی لالیگا بە یانەکانی راگەیاندووە، ئەو بەروارەی کە خولی ئیسپانیای تێدا دەستپێدەکاتەوە، 12ی حوزەیران دەبێت.
  • پاش ئەنجامدانی 2500 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها 8 توشبوو بوونی هەیە.
  • ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید دوای 2مانگ دوورکەوتنەوە دەست بە راهێنانەکان دەکاتەوە.
  • هەروەها مارکۆ ئەسینسیۆ دوای ئەوەی ماوەی 9 مانگ تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ لەگەڵ یانەکەی مەشق و راهێنان دەکاتەوە.

سپۆرت:

  • تاوتوێی گواستنەوەی پیانیچ.
  • یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی نیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ 4 وەرزی داهاتوو.
  • یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لە گفتوگۆدان و لەوانەیە تۆدیبۆ و دی چیلۆش گۆڕانکارییان پێبکرێت.
  • دابەشبوون لە نێوان هاندەران هەیە بەهۆی گواستنەوەی پیانیچەوە، هەموان حەز بە هاتنی ئەو یاریزانە بۆسنەی یانەی یۆڤانتۆس ناکەن.
  • 60 رۆژە یاریگای کامپ نۆ هیچ یارییەکی تێدا ئەنجام نەدراوە، ژمارەی پێوانەیی بە بێ ئەنجامدانی یاری لەو یاریگایە 140 رۆژە.
  • یانەی ئینتەرمیلان نرخی ڤیدال بە 15 ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکات ئەگەر لە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز بەکاری بهێنێت.
  • دوای 3 مانگ دوورکەوتنەوە، ئەمڕۆ عوسمان دیمبلی بەشداری لە راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەکاتەوە.
  • لەوانەیە 12ی حوزەیران یارییەکانی لالیگا دەستپێبکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پیانیچ و لاوتارۆ مارتینێز لەسەر رێگاکەدان.
  • یانەی بەرشەلۆنە بەڵێ بۆ گواستنەوەی هەردو یاریزان دەکات، گەشبینە بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە.
  • یانەی ئینتەرمیلان بە شوێنی هێرشبەرێکی تر دەگەڕێت و یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس نزیکن لە رێککەوتن  بۆ گواستنەوەی یاریزانە بۆسنیەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
  • خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا:
    ئەگەر خولی ئیسپانیا دەستپێبکاتەوە، ئەوا ماوەی 35رۆژ لە خولەکە یاری بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this