یه‌كشه‌ممه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردن و رێژه‌ى لێبڕینى مووچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌دات

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
رۆژى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه و رێژه‌ى لێبڕینى ده‌درێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌رى زۆره قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه بكات و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌شدارى تێدا نه‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ریان یه‌كێك ده‌بن له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌روارى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، رێژه‌ى لێبڕینهكهى ده‌درێت به‌پێى ئه‌و داهاتى ناوخۆیهى كه حكومه‌تى هه‌رێم كۆیكردووه‌ته‌وه و ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ى كه به‌غدا ده‌ینێرێت”.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا بڕى 320 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت.
رۆژى 16ى تشرینى یه‌كه‌م، پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی به SNNى راگه‌یاند: “هەركات بەغدا 320 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێم كرد ئەوا ئێمەش بەو داهاتەی كە لەبەردەستماندایە دەستبە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17