“ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن: سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده نییه ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات راستناكهن”

كهیڵى ماكنهینى، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Reuters
SNN
وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن، سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده نییه ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات راستناكهن، ده‌شڵێت: “سه‌رۆك تره‌مپ هه‌رگیز كێشه‌ى دروستنه‌كردووه و ئه‌وه‌ى وتوویه‌تى له‌باره‌ى ساخته‌كارییه‌وه خواستى خه‌ڵكه”.
كهیڵى ماكنهینى، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زۆركات ئێمه ده‌بیستین كه ده‌ڵێن: سه‌رۆك تره‌مپ وتوویه‌تى: ده‌سه‌ڵات رادهستناكهم، به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نیا قسه‌ى خه‌ڵكه و هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نییه، من دوو ساڵه له كۆشكى سپى كارده‌كه‌م، ده‌زانم سه‌رۆك تره‌مپ چۆن بیرده‌كاته‌وه و لێره چى رووده‌دات، بۆیه ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن”.
وته‌بێژى كۆشكى سپى وتیشى: “ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌كرێن گوایه سه‌رۆك تره‌مپ كێشه‌ى دروستكردووه، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یڵێت له‌باره‌ى ساخته‌كارییه‌وه سه‌رجه‌مى خواست و ویستى خه‌ڵكه، ئه‌وه خه‌ڵكه داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت، چونكه ساخته‌كارى كراوه”.
كهیڵى ماكنهینى به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر تیمى هه‌ڵبژاردنى جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سیخوڕ‌ى كراوه به‌سه‌ر تیمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك تره‌مپه‌وه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كردووه قسه‌ى بێ بنه‌ماش بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
به وته‌ى وته‌بێژى كۆشكى سپى، “دۆناڵد تره‌مپ، براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد بكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17