“حكومهتى ههرێم ئامادهى خۆى دهربڕیووه بۆ رێككهوتن لهگهڵ بهغدا”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنهى دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاسانی ناتوانێت زاڵبێت بەسەر ئەو گرفتانەی كە لەبەردەم بودجەی گشتی ساڵی 2021 دروستدەبن، دهشڵێت: “حكومهتى ههرێم ئامادهى خۆى دهربڕیووه بۆ رێككهوتن لهگهڵ بهغدا”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكات بۆ دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی كورد لە پرۆژەیاسای قەرز و بودجەی گشتی عێراق، هەر لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقی”.
وتیشى: “بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەدەرنابێت لە كێشە و گرفت لەڕووی كورتهێنان و تەنانەت جارێكی دیكەش پەنابردن بۆ قەرزكردنەوە، هاوكات هەر لە ساڵی داهاتووشدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوە دەچێت و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش دەیەوێت (وەرەقەی سپی) كە بەوەرەقەی چاكسازی ناسراوە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام سەرۆكوەزیران ناتوانێت بە ئاسانی بەسەر ئەم هەموو گرفتانەدا زاڵبێت كە بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 دێنە ئاراوە”.
ئەو ئەندامهی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق كوتلە گەورەكان حكوم دەكەن هەر پرۆژەياسایەكیش بێتە پەرلەمان بەدڵی ئەوان نەبێت تێناپەڕێت، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێمیش بۆ بودجەی 2021 هیچ بیانوویەك بەدەستەوە نەدات بۆئەوەی هاوشێوەی پرۆژەیاسای قەرزكردن گرفتی بۆ دروستنەكرێت و دواتر نەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەنجامی 150 پشکنینی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
2020-05-21 -
ئێران: سزاکانی ئەمریکا بێ بەرهەم بوون
2020-05-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17