گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 21/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (21/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- تاقیکردنەوەی سوپەر.
- یانەی بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی کومان دەیەوێت لێدانێک لە یاریگای واندا لە ئاتلەتیکۆمەدرید بدات، بۆ ئەوەی دەریبخات شەڕی بردنەوەی نازناوی لالیگا دەکات.
- یانەی بەرشەلۆنە گۆڕانکاری دەکات ئەمەش بەهۆی لەدەستدانی بۆسکێتس وفاتی،بەڵام ئاتلەتیکۆمەدرید زیاتر بە شێوەی بەرگری دەردەکەوێت، ئەمەش بەهۆی نەبوونی سوارێزەوە.
- گواردیۆلا:”من دەمەوێت میسی لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن بهێنێت.
مارکا:
- ئیسکۆ خوازیارە لە مانگی کانوونی دووەم یانەکە جێبهێڵێت.
- یاریزانەکە پێشتر قسەی لەگەڵ زیدان و یانەکەی کردووە، ئاماژەی بە رۆشتن کردووە، لەوانەیە بۆ هەمیشەیی یان بە خواستن یانەکە جێبهێڵێت.
- تاقیکردنەوەی ئاگرین لە بەرامبەر بە ڤیاریاڵ.
- مەدرید بە بێ رامۆس،میلیتاو، کاسێمێرۆ، ڤاڵڤێردی، بنزیمەە و یۆڤیچ یاری دەکات ، کە یۆڤیچ تووشی کۆرۆنا بووە.
- لە پێناو گەیشتن بە یاری کۆتایی نادال رووبەڕووی میدڤیدێڤ دەبێتەوە.
ئاس:
- خولی سوپەر.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.
- هەریەکە لە رامۆس، بنزیمە، میلیتاو ویۆڤیچ ئامادەی یاریەکە نابن.
- پاکۆ ئەلکاسێر لە لایەن ئۆنای ئێمری دووردەخرێتەوە.
- بەرشەلۆنە رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە و لویس سوارێز ئامادە نابێت، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگواییەوە بڵاوکراوەتەوە.
- ئیسکۆ ئامادەیە لە گواستنەوەکانی زستانە یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بارگرانی لەسەر کومان.
- راهێنەری هۆڵەندی پێش یاریەکەی ڤیاریاڵ داوای لە میدیاکان کردووە رێز لە لیۆنێل میسی بگرن.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بردنەوەیەکی گرنگ لەم هەفتە بە دەست بهێنێت، ئەمەش بۆ کێبڕکێی لالیگا.
- یارییەکی یەکلاکەرەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ڤیاریاڵ، لۆکا یۆڤیچیش تووشی کۆرۆنا دەبێت.
- شوێنی مەبەست نزیکترە.
- گواردیۆلا:”من دەمەوێت میسی لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن بهێنێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لە دەستدا
2020-11-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی