شەڕە تەقە لە ویلایەتێکی ئەمریکا قوربانی لێکەوتەوە

0
56

SNN

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە “ژمارەیەک کەس بەهۆی روودانی شەڕە تەقەیەکەوە لە مۆڵێکی ناوچەی واوتووسای سەربە ویلایەتی ویسکانسن بریندار بوون”.

دینیس ماکبراید پارێزگاری واوتووسا رایگەیاندووە “بەهۆی رووداوەکەوە برینداری زۆر هەن، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە”.

پۆلیسی ویسکانسن هیچ زانیارییەک لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا ناکات، هێندە نەبێت ئاماژەی بەوەداوە کە 8 بریندار براونەتە نەخۆشخانەی فرۆدرت.

پۆلیسی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تەقەکەرەکان هێشتا ئازادن و یەکێک لە تەقەکارەکان تەمەنی 20 ساڵانە و ناسراوەتەوە.

لە هەمان ناوچە مانگی شوباتی رابردوو رووداوێکی دیکەی تەقە کردن روویدا و زیاتر لە 5 کەس بەهۆیەوە کوژراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this