ره‌مزی ساڵح:ئامانجمان سه‌رخستنی یانەی سه‌یدسادقه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان

0
86
رەمزی ساڵح لە کاتی راهێنانەکانی یانەی سەیدسادق: فۆتۆ:یانەی سەیدسادق

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

یانه‌ی سه‌یدسادق بۆ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشیوە‌ به‌ ره‌مزی ساڵح كه‌ راهێنه‌رێكی شاری كه‌ركوكه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی و ئاماده‌كاری و ئامانجه‌كانی یانه‌ی سه‌ید سادق،  ره‌مزی ساڵح راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌یدسادق بۆ (SNN Sport) وتی:” پاش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و دوای گفتوگۆكردن كه‌ ئامانج لێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌، ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت “.

وتیشی:” ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی یاریزانه‌كان كردووه‌  و له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان كه‌مپی  مه‌شق و راهێنانمان له‌ شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ و ئه‌نجامدانی چەند یارییه‌كی دۆستانه‌  ئه‌نجامداوه‌،به‌رده‌وام ده‌بین  له‌ ئاماده‌كارییه‌كان و دیاریكردنی كه‌م و كورتییه‌كانی پێكهاته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ركابه‌ری بكه‌ین”.

راهێنه‌ری سه‌یدسادق ئامانجی تیپه‌كه‌ی خسته‌روو وتی:”به‌ پاڵپشتی ئیداره‌ و هانده‌ره‌ دڵسۆزه‌كەی یانەكه‌ كه‌ به‌ یاریزانێكی گرنگی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌  ئه‌ژماریان ده‌كه‌م، ئامانجمان سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان”.

ره‌مزی ساڵح له‌ دایكبووی 1980ی شاری كه‌ركوكه‌، وه‌ك یاریزان بۆ چه‌ند یانه‌یەکی كه‌ركوك  و كوردستان و عێراق یاری كردووه‌،  بۆ چه‌ند وه‌رزێك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی كەركوك بووە، راهێنه‌ری ئه‌كادیمیا‌ی تۆپی پێ بووە له‌ كه‌ركوك و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوك بووە، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی راهێنانی  (C) ئاسیاییە.

لە خولی پلە یەکی کوردستان یانەی سەیدسادق لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم لەگەڵ یانەکانی هەڵەبجەی شەهید،ئاشتی،ئاڵتون کۆپری،خانەقین و رزگاری یاری دەکات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this