
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشمانیى كوردستان له شارى سلێمانى له كۆبوونه‌وه‌دایه، بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجام بدات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار دهستیكهوتوون، “پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ده‌كرێت كه بریتین له: رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌ردانه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی بۆ به‌غدا”، كه پێشتر له‌سه‌ر راسپارده‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و پاش تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامیدا.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “كاتژمێر 1:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌ڵاچوالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه هاوشێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بریتین له: سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ به‌غدا، رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و مووچه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چه‌ند پرسێكى ناخۆى حزب كه تاوتوێده‌كرێن”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیدا یادى رۆژى شه‌هیدانى یه‌كێتى كه ئه‌مڕۆ 21ى تشرینى دووه‌مه ده‌كرێته‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ساڵی 2020 دا 65 رۆژنامەنووس کوژراون
2021-03-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17