لە گرتووخانەیەکی لوبنان 70 بەندکراو هەڵاتن و 5یان بە رووداوی هاتووچۆ مردن

گرتووخانەیەکی لوبنان
SNN
لە بەندیخانەی بەعەبدا لە ناوچەی چیای جەبەل لوبنان، دەیان بەندکراو هەڵاتن، لە رووداوێکی هاتووچۆشدا دوای هەڵاتنیان 5یان گیانیانلەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی سکای بڵاویکردووەتەوە ” زیاتر لە 70 بەندکراو لە گرتووخانەکە هەڵاتوون”.
لە نزیک گرتووخانەکەش 5 زیندانیی هەڵاتوو ئۆتۆمبێلێکی سەربە پۆلیسی پاسەوانیی بەندیخانەکەیان رفاندووە، بەڵام پاش کەمێک لە رۆیشتنیان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و 5یان گیانیانلەدەستداوە.
پۆلیسی بەعەبدا رێوشوێنی ئەمنیی توندی گرتۆتە بەر بۆ دۆزینەوەی هەڵاتووەکان، تا ئێستاش تەنیا 10 لە بەندکراوەکان قۆڵبەست کراونەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات
2020-07-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی