ڤیدیۆ.. لە شارێکی ئەمریکا خۆر ئاوا بوونێک 66 رۆژ دەخایەنێت

0
104

SNN
دیاردەیەکی فەلەکناسیی هەیە کە هەموو ساڵێک لە 20 ئەم مانگەدا روودەدات، لە شاری ئۆتکیاگفیک لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا خۆر ئاوابوونێک روو دەدات کە دوای 66 رۆژی دیکە هەڵدێتەوە.

رۆژی چوارشەممە دوایینجار خۆر لەو شارە بینراوە، دواتر لەگەڵ ئاوابوونی ناوچەکە بە تاریکیی دەهێڵێتەوە کە خەڵکەکەی تا زیاتر لە دوو مانگ هەتاو نابیننەوە.

دەزگای کەشناسیی شاری ئۆتکیاگفیک رایگەیاندووە “رۆژی 23ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو خۆر جارێکی دیکە لە ئاسمانی شارەکە هەڵدێتەوە کە سەربە ویلایەتی ئالاسکایە”.

شاری ئۆتکیاگفیک کە پێشتر ناوی (بارو) بووە، دەکەوێتە باکووری ناو بازنەی بەستەڵەکی باکووری کەناری دەریای چوکچی لە ویلایەتی ئالاسکا، 4429 کەس تیایدا دەژین و لەسەر راوشکار گوزەرانی خۆیان بەڕێدەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this