سەرانی G20 باسی جیهانی دوای کۆرۆنا دەکەن

0
134

SNN

بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودیە ئەمڕۆ شەممە کارەکانی گروپی G20 بەشێوەی ئۆنلاین دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، کە سەرلیستی تەوەرەکانی پرسی کۆرۆنایە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت: “ئەو دۆسییانەی سەرانی 20 گەورەترین ئابووری جیهان تاوتوێیدەکەن، چۆنیەتی مامەڵە کردن دەبێت لەگەڵ پێکوتەی کۆرۆنا و ئاڵووێر کردنی”.

بەپێی زانیارییەکان رەنگە یەکێتیی ئەوروپا داوای 4.5 ملیار دۆلار بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە بەرۆکی جیهان بەر نادات.

لوتکەی سەرانی جی 20 رەنگە تاوتوێی زیانەکانی کۆرۆنا بکات و باسی ئەوەش بکەن کە هەوڵبدەن رێژەی سوککردنی قەرزەکان بخەنە بەر باس تا کەمێک کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتانی قەرز وەرگر کەمببێتەوە.

هاوکات لەم لوتکەیەی ئەمساڵدا رەنگە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش بەشێوەیەکی باش گەنگەشە بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this