لە پەرلەمانەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت زەوی بۆ پێشمەرگە دابینبكرێت

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- بریار محەمەد
جێگری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: “لەهەوڵداین كۆمەڵێك ئیمتیاز بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابینبكرێت، لەناویاندا دابینكردنی زەوی، باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزەكانی پێشمەرگە”.
عوسمان كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: سەردانی كۆمەڵێك بارەگا و فەوجمان كردووە كە ناڕێكی هەیە لە دەوامی پێشمەرگە، لە هەندێك شوێن پێشمەرگە زۆر دەوام دەكات و لە هەندێك شوێن كەمتر دەوام دەكەن.
وتیشی: “هەوڵی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ باشتركردنی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگە دەدەین چ لە ڕێی حكومەت و دامەزراوەكان، چ بە یاسایی بێت، هەروەها هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە كۆمەڵێك ئیمتیاز بۆ پێشمەرگە دەستەبەر بكرێن وەك پێدانی زەوی”.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەفتەی رابردووش كۆبوونەوەی لیژنەكەمان هەبووە، گفتوگۆ كرا لەسەر بەردەوامبوونی سەردان و بەدواداچوونە مەیدانییەكانی لیژنەكە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و گرفت و داواكارییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بن، بتوانین لەئایندەدا كاری لەسەر بكەین و رێکاری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17