له‌ خانه‌قین ژماره‌یه‌ك داعش ده‌كوژرێن و باوك و كورێكیش ده‌ستگیر ده‌كرێن

0
72

SNN- سیروان حه‌سه‌ن

له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌‌عبى و چه‌كدارانى داعش له‌ سنوورى خانه‌قین سێ چه‌كدارى داعش ده‌كوژرێن. هاوكات باوك و كورێك ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ى چه‌كدارانى داعشیان پێبووه‌.

سادق حوسێنى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له‌ دیاله‌ به‌ SNNى راگه‌یاند: له‌ نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا له‌ كاتێكدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كێو ماڵى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌بینرێن و له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا سێ چه‌كدارى داعش ده‌كوژن.

وتیشى، “هه‌ر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ له‌ نێو خانه‌قین باوك و كورێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى باندێك كه‌ كه‌سى دیكه‌یان له‌ گه‌ڵدایه‌ كارى تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و پێده‌چێت په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یاندا دووربینى شه‌وان و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ى دیكه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this