سەدر 100 رۆژ دەداتە كازمی

0
632
موقەدا سەدر

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، 100 رۆژ مۆڵەت دەداتە مستەفا كازمی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و جێبەجێكردنی كارنامەكەی.

لە راگەیاندراوێكدا کە 11ی ئایار بڵاوبۆتەوە، بەناوی وتەبێژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، موقتەدا سەدر 100 رۆژ مۆڵەت دەداتە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

جەختیشی كردووەتەوە، لەو باوەڕەدایە كە كازمی كەسێكی جددییە لە كارەكەیدا و وڵاتەكەی خۆشدەوێت، موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە، پێشتر 100 رۆژ مۆڵەتی داوەتە ئیسلامییەكان، وەك ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆ بۆ عادل عەبدولمەھدی، مستەفا كازمیشی بە كەسێكی مەدەنی ناوبردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this