“لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا سەرجەم کەسوکاری شەهیدان بەسەر دەکرێنەوە”

رۆژی شەهیدانی یەکێتی
SNN
لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا بەپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنیاندا لە دوای کۆنگرە بڕیاری بەسەرکردنەوەی سەرجەم کەس و کاری شەهیدان و بەرزڕاگرتنی شکۆی شەهیدان دووپاتکراوەتەوە.
فواد حاجی ئەبابەکر ئەندامی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی بە SNNی راگەیاند: دواین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروشمی بەرزڕاگرتنی گیان فیدایی شەهیدانی حزبەکە دووپاتکراوەتەوە و بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا لەهەرێم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە هەیە نەتوانراوە وەک پێویست کەس و کاری شەهیدان بەسەر بکرێتەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی وتیشی” 20 هەزار شەهیدی حزبەکە لە پێش شۆڕش و دوای شۆڕش هەیە و زۆربەی کەسوکاریان بەسەر کراونەتەوە و سوودمە ندبوون لە وەرگرتنی زەوی و ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکرێت شەهیدانی تری حزبەکە بەسەربکرێنەوە و ئەو ژمارەیەی کە ماوە زەوی بدرێتە کەسوکاریان”.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی شەهیدانی حزبەکەی دیاریکردووە و ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکرێت کەسوکاری شەهیدان ژیانێکی شایستەیان بۆ دابینبکرێت و زۆرترین قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە شەهیدیان لە پێناو کوردستان داوا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وێستگهى كارهباى ههڵمى خهبات كهوتهكار
2020-07-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17