SNN، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڵاودەکاتەوە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبوو كە تیایدا جەختمان لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها یەكلاكردنەوەی بابەتی لامەركەزیدا لە هەرێمی كوردستان.
مستەفا چاڵاوی، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ درێژەپێدەری كۆبوونەوەكەی پێشوومان بوو چونكە هەندێك بابەت هەبوو لە كۆبوونەوەكەی پێشوو ڕامانگرتبوو بەهۆی ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای یەكێتی و پارتی بووین لە بارەی پرسی لامەركەزی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوودا گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی باڵای یەكێتی پارتی لەسەر پرسی لامەركەزییەت بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەكەین بزانین ئەو بابەتە بەكوێ دەگات، بەتایبەت كە شاندی یەكێتی چاوەڕێی شاندی پارتی دەكەن وەڵامیان بدرێتەوە لەبارەی پرسی لامەركەزی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا باسمان لە پرسی مووچە و بژێووی ژیانی هاووڵاتییان و ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كرد بە پێویستمان زانی كە هەرچی زووە دەبێت ئەو پرسە لە نێوان هەولێر و بەغدا یەكلا ببێتەوە بە ئاراستەی ڕێككەوتن و چارەسەركردن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پێلی پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات
2020-12-20 -
ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە سێ خاڵی قورسی بە دەستهێنا
2020-12-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17