دوای 9 مانگ ئەمڕۆ ئەسینسیۆ دەگەڕێتەوە

0
228
ئەسینسیۆ

دوای 9  مانگ دوورکەوتنەوە لە یانەی شاهانە بەهۆی پێکانەوە، مارکۆ ئەسینسیۆو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید  ئەمڕۆ بەشداری لە مەشق و راهێنانەکان دەکاتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دوای زیاتر لە 2 مانگ دوورکەوتنەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە دەکاتەوە و لە کاتی راهێنانەکانیش مارکۆ ئەسینسیۆ دەبینرێت.

مارکۆ ئەسینسیۆ لە سەرەتای  وەرزی ئەمساڵەوە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی نەشتەرگەری بۆ کراوە، ئەو یاریزانە هەموو قۆناغەکانی چارەسەری تێپەڕاندووە و ئێستا ئامادەیە راهێنان بکاتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ مەشق و راهێنان بە جیا دەکاتەوە، یانەکە لە 15ی مانگ راهێنانی بە کۆمەڵ دەکاتەوە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجامداوە و هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this