ماوەی دوورکەوتنەوەی پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ دیاری کرا

0
412
پیکێ

SNN Sport

شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە هەفتەی دەیەمی لالیگا کە 1-0 بە سوودی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید تەواو بوو، هەریەکە لە سێرجی رۆبێرتۆ و جێرارد پیکێ تووشی پێکان بوون و بەشداری چەند یارییەکی داهاتووی یانەکەیان ناکەن.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، جێرارد پیکێ بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکاندا دووردەکەوێتەوە و سێرجی رۆبێرتۆش بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

پیکێ تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی راستیدا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.

هەروەها پێکانی سێرجی رۆبێرتۆ لە ماسولکەکانی رانی راستیدایەو ئەم یاریزانەش ئەمڕۆ پشکنینی تری بۆ دەکرێت.

بێجگە لەم دوو یاریزانە، هەریەکە فاتی و ئەراخۆ و بۆسکێتس لە یانەی بەرشەلۆنە دوورکەوتوونەتەوە و ئامادەی یاری داهاتووی یانەکەیان نابن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this