سەرکردە بەهێزەکانی G20 هیواخوازن کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشبکرێت

SNN
لە ماوەی چەند کاتژمێرەی رابردوودا و لە گەورەترین کۆبوونەوەی وڵاتانی زلهێزی ئابووری جیهان کە بە G20 ناسراوە، باسی کۆرۆنا بەشێکی زۆری کۆبوونەوەکەی داگیر کردبوو، وڵاتانی زلهێزی هەرکەیەو بە بیرۆکە و رای خۆی چارەسەری بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کۆرۆنا دۆزییەوە کە ئابووری جیهانی پەکخستووە.
شا سەلمان شای سعودییە لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: پێویستە و ئەرکە لەسەر وڵاتانی G20 ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی بەسەر وڵاتاندا دابەشبکرێت بەتایبەتی وڵاتانی هەژار.
لای خۆشیانەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای بەشدار لە G20دا بڕیاریاندا بڕی 4.5 ملیار دۆلار تەخانبکەن، بۆ هەر بابەتێک کە ببێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و بەهێزترکردنی کەرتی تەندروستی، لای خۆشییەوە شا سەلمان شای سعودییە نیو ملیار دۆلاری بەخشییە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەشدارییان لە بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.
دوێنێ شەممە لوتکەی ئابووری جیهانی کە بە G20 ناسراوەو بەهێزترین 20وڵاتە بەهێزەکانی ئابووری جیهان بەشداری تێدا دەکەن بە سەرۆکایەتی سعودییە بەستراو، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیاندا رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرنگترین تەوەی باسەکە بوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەنجامدەری هێرشەکەی ڤیەننا کێیە؟
2020-11-03 -
لەنێو ئارایشتگەکانی هەولێر چی دەگوزەرێت؟
2020-09-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17